Clubhouse logo

Nahyeh Khoshkalam

@nahyeh

275

friends

"بەھار ھەر دێت" پێش بەم بەھارە ناگیرێ ئەگەر باخچەش بگەچڵێنن ئەگەر ھەموو دارستانیش بسووتێنن! ک.د.ئازاد هەوری لای ئێمە لەهەوری هیچ ئاسمانێکی تر ناچێت کە دائەکات و ئەبارێت لە چوارلاوە ئاوی چاوانی ئەدزرێ خاکی ئێمە لە هیچ خاکێکی تر ناچێ خۆی یەک دڵە و هەموو رۆژێ بە چوار خاچا دائەکوترێ دایکی ئێمە لە هیچ دایکێکی تر ناچێ لە یەک ساتا سکی ئەو چوار جار ئەسوتێ یەک کەسمان چوار جار ئەکوژرێ بۆیە رۆژێ لە ئاهەنگی ئەم خوێنەدا چوار جەژن ئەکەین بە جەژنێک شیرکۆ بێکەس