Clubhouse logo

Danyal jabary

@daneal_jabary

600

friends

تا تەمەن مابوو نەهاتی! تا تەمەن مـابـوو نەهاتی، ئێسـتە پـیرم واوە دێی؟ کاتی ڕاوی من بەسەرچوو، ئێستە کاتی ڕاوە دێی؟! ئەو دەمەی دڵ پڕ لە هەست و تاسە بوو بۆ جێژوان تۆ نەهاتی چـاوەکەی من، ئێسـتە دڵ تــۆراوە دێی؟ پەیکی مەی تا بوو لە دەستم قەت نەهاتی لێم گری ئێستە پەیکی مەی ڕژاوە، چۆنە گوڵ بۆ قاوە دێی؟ تا وەفا مــــابــوو نـەهـاتـی، بۆ هـــەواری ئەو دڵەم قـاقـڕســـــتانـی وەفـایـە، بـێ وەفـایـی باوە دێی؟ تا هــەبوو هـێـزم لە دەستا، تۆ نەهاتی چــــاوەکەم چی بکەم لەرزۆکە دەستم، ئێستە لێم قۆماوە دێی؟ چەن تەمەننام لێ دەکردی، ســەر لە ماڵی دڵ بدەی هـەر نەهاتی، ئێسـتەکانێ چـۆنە بۆ ئەم ناوە دێی؟ بڕبڕەی پـشـتم دەمـێـکە، چــاوەڕێـی گـۆچان ئەکا ئێستە وا پیر و چەماوەم، ئەو قەدەم لا ماوە دێی؟