Niyan Mahmood
@adab.classic
252
friends
پەروەردەی درووست،خێزانی درووست،کۆمەڵگەی درووستە ئەوەندە بەسه ڕێز لە مناڵە کانمان بگرین تا مرۆڤێکی دروست و واقیع بین بن و کە گەورەبوون نائارام و شکستخواردوو نەبن،مرۆڤی دروست لە پەروەردە دروستەکەوە مرۆڤ و دڵخۆش و بەڕێز و سودبەخش و سودمەند دەبێت. بۆ ئەزیزە هاوڕێ و هاوپیشەکانم لێرەوە دەڵێم ڕێز لە بەدەنی مناڵەکانمان یەکێک لە ۱۰۰ خاڵەکەی ڕێزە بۆیان،ڕێز لە لەش و لار یانی ۱.بەزۆر خواردن پێنەدان ۲.بەزۆر نەناردنی ماچێک بات بە پورێ ،مامە،خاڵە،نەنە و بابە گەورە و هتد.... ۳.دانەنان و بڵاونەکردنەوەی وێنه و کارو چالاکییان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆمان وە شانازی و دەربڕینی خۆشحاڵی یانی ئەوەی ئەوان باشتر و دڵ خۆشتربن نەک خۆمان. ٤.لەکۆڕو کۆبونەوەی خێزانیەکانمان پشت گوێ نەخستنیان... ٥.لەکۆڕو کۆبونەوە خێزانیەکانمان نەکردنیا بە هۆکاری سەرگەرمی ئەوانی تر. ٦.دڵنیابین باش دەنوێت و جێگە و پێخەفی ئاسوودەیە. ۷.دڵنیابین پاک و خاوێنە ٨.دڵنیابین برسی نیە ۹.دڵنیابین کە گوێبیستی ناڕەحەتی و گفتووگۆ توندەکانی نێوان دایک و باوکیان نین، ۱۰.لەسەر لەش و لارو شێوازیان سەرنج نەدەین ۱۱.نەیانگەیەنین بەحاڵێک کە لەبەر ئێمە جل و خوێندن و ژیانیان هەڵبژێرن. ۱۲.هەوڵ نەدەین لە ئێمە بچن ،لێگەڕێین خۆیان بن ڕێزی هەبوونیانمان هەبێت. ۱۳.دڵنیابین کە خواردنی دروستیان بۆ ئامادە بکەین تێربوون بەتەنها بەس نیە. ۱٤.دڵنیابن کە هەبوونیان چەند پێویستە و هیچ کات لە کێشەکانا نەتان ووتبێت ،خۆزگە هەر مناڵم نەبووایە هەر نەبوویتایە یا تامناڵمان نەبوو بەینمان خۆشتر بوو ۱٥.هەرفێر نابیت و هەر ئاقڵ نابیت... خاڵەکان زۆر زۆرترن بەڵام ئەوەندە بزانین ڕێز لە جەستەی مناڵەکانمان تەنها واتای لەدەست درێژی پاراستن نیە،ئەم خاڵانە ئەبنە هۆکارێک لە گەورەبوونا ئەیان پارێزێت لە هەموو جۆرە دەست درێژییەک.